بەدواداچون / INA
"جۆ بایدن" سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس" , ئاشکرایکرد" کە پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هاتووە.
"بایدن بە " بەرنامەی "60"خولەکی ئەو کەناڵەی راگەیاند، کە "پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کۆتایی هاتووە، وەلی هێشتا کێشەمان لەگەڵ کۆرۆنا هەیە و کاری زۆر لەسەر دەکەین ،بەڵام پەتاکە کۆتایی هاتووە.
"بایدن " دەشڵێت: "ئەگەر تێبینی بکەن کەس دەمامک نابەستێت، هەمووان زۆر باش دەردەکەون بۆیە پێموایە کە شتەکان لە گۆڕاندان.