بەدواداچون -INA
" جۆ بایدن" سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا,بەڵێنی دا کە لە ئەگەری دروستبوونی ململانێی سەربازی لە نێوان تایوان و چین، ئەمریکا پارێزگاری لە تایوان دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی" سی بی ئێس "، "بایدن " ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا تایوان دەپارێزێت لە ئەگەری دروستبوونی ململانێی سەربازی لەگەڵ چین.
سەبارەت بە جارێکی دیکە خۆ کاندید کردنەوەشی "بایدن " ئەوەی خستەڕوو کە هێشتا ئەو بڕیاری دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی نەداوە.