هەولێرـINA
دواى گه‌يشتنى بۆ به‌ريتانيا بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له كۆشكى شاهانه‌ى بهكينگهام له له‌نده‌ن، به ياوهريى باڵيۆزى عێراق له به‌ريتانيا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ميوانان كرد.
بەپێی ڕاگەیندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە" سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌ياند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌شدارييان له پرسه و ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا گه‌يشتبووه له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابووتهكهيدا له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى و نواندنى ڕێزدا بۆ شاژن ده‌كات.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟