بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ كردنەوەی ڕێگای خێرای محەمەد ئەلقاسمی ڕاگەیاند، دوای 10 ڕۆژ لە كاری چاككردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : رێگای خێرای محەممەد ئەلقاسم بەڕووی جوڵەی ئۆتۆمبێلەكاندا كرایەوە دوای چاككردن كە ماوەی 10 رۆژی خایاند.
ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاربوو كارەكە نزیكەی مانگێكی تەواو بخایەنێت و ئەم هەوڵانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە بەدواداچوونیان بۆ كرا، بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری هاتووچۆ، بە مەبەستی تەواوكردنی لە ماوەیەكی پێوانەییدا بە مەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ هاتووچۆی بەرووی هاووڵاتیان .