پارێزگاری بەغدا داوایەك ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەكات سەبارەت بە ڕێگای باكووری پایتەخت

ناوخۆ
  • 18-09-2022, 21:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگاری بەغدا هۆكاری زیانەكانی رێگای تاجی لە باكووری پایتەخت و نەبوونی چاككردنەوە لەسەری روونكردەوە یدا، هاوكات داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كرد سەبارەت بە رێگاكە.
    بەڕێوەبەری بەشی ڕێگاوبان و پردەكان لە پارێزگاكە هودا عەبدولئەمیر لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز، كە بەدواداچوونی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كرد و ڕایگەیاندووە : پارێزگاری بەغدا ڕەوانەی ئەو كاری نۆژەنكردنەوەی 4 دەرگای چوونە ژوورەوەی پایتەخت، كە بریتین لە (دەرگای چوونە ژوورەوەی بەغدا - نەینەوا، دەرگای چوونە ژوورەوە بەغدا - بابل، و دەرگای چوونە ژوورەوە بەغدا - بەعقوبەی كۆن، وە دەرگای چوونە ژوورەوەی كۆنی بەغدا - ئەبوغرێب)، ئاماژەن بۆ ئەوە رێگای بەغدا - نەینەوا باری زۆری لەسەرە كە دەبێتە هۆی زیانەكانی، لە كاتێكدا كە ئێمە پارەی پێویستمان نییە بۆ ئەنجامدانی كاری چاككردنەوەی لەسەری.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەندە ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاكە هەیە و دەبێت كاری چاككردنەوەی لەسەر ئەنجامبدرێت، داواش لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەكات وێستگەی كێشكردن بخرێتە سەر رێگاوبانەكان بەو پێیەی ئەمە لە ئەستۆی رێگاوبان بەشی پردەكانە لە وەزارەتەكە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ماوەی گرێبەستەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگای باكوور دوو ساڵە، ڕوونیكردەوە كە لە ماوەی ساڵێكدا ئەنجامی كارەكە لەراستیدا دەردەكەوێت.
    جەختی لەوە كردەوە : كە چارەسەری زۆر هەیە بۆ ڕێگاوبانەكان و دەروازە سەرەكییەكانی چوونە ژوورەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆنتڕۆڵكردنی چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان پەیوەستە بە رێكخستنی بارەكان.