كازمی داوای بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئەمنییە جیاوازەكان دەكات

سیاسی
  • 18-09-2022, 20:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا ئەلكازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاراستەی بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئەمنییە جیاوازەكان كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA)کەوتوە  ڕایگەیاندووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كە تێیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی وڵاتەكە كرد و هەروەها دیارترین دۆسیە ئەمنی و سەربازییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی گفتوگۆكردن بوو لەسەر بارودۆخی ئەمنی و بەهێزكردنی پلانە ئەمنییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە جۆراوجۆرەكان، هەروەها كازمی ئاراستەی بەهێزكردنی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان دامەزراوە ئەمنییە جیاوازەكان كرد بۆ پاراستن و بەرزكردنەوەی دەستكەوتە ئەمنییەكان.
    ئەوەشی خستەڕوو : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سوپاس و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان كرد بە هەموو جۆرەكانیەوە بە بۆنەی سەركەوتنی ئەو پلانە ئەمنیەی ئامادە كراوە بۆ پاراستنی ئەو سەردانە چل رۆژە و سەردانكەران لە ناوچە جیاجیاكانی عێراقەوە و وڵاتانی دیكە و بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە دەستەبەریان بكەن.