هاوپەیمانی لەپێناوی گەل ئەنجامی كۆبوونەوەكەی و هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەكان ئاشكرا دەكات

سیاسی
  • 18-09-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    شاسوار عەبدولواحید بەرپرسی هاوپەیمانی گەل ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكەی و هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەكان ئاشكرا كرد.
    عەبدولواحید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بەغدا بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی كرد و رایگەیاند : ئەمڕۆ لە بەغدا هاوپەیمانی كۆبووەوە و لە رۆژانی داهاتوودا چەند كۆبوونەوەیەكی دیكەمان دەبێت بۆ وەرگرتنی چەند بڕیارێك سەبارەت بە عێراق و ئاماژە بەوەش دەكات : كە هاوپەیمانییەكەی پشتگیری لە هەر خۆپیشاندانێكی جەماوەری دەكات وجا لە بەغدا بێت یاخود لە هەرپارێزگایەك بێت و یانیش لە هەرێمی كوردستان بێت، ئەو پشتگیری لە خۆپیشاندانەكانی داهاتووی 1ی ئۆكتۆبەریش دەكات.
    لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی كوتلەی درێژكردنەوەی پەرلەمان عەلا ئەلریكابی رایگەیاند : كۆبوونەوەكان لە رۆژانی داهاتوودا لە پارێزگا جیاوازەكان دەبێت و هەموومان باوەڕمان بە پرەنسیپی هاووڵاتیبوون هەیە، ئاماژەی بەوەدا : كە لەماوەی كۆبوونەوە بڕیارەكان لە یەكەم خولی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرەڕای قەیرانە سیاسییەكان، هاوپەیمانێتییەكەمان دەمێنێتەوە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا كاریگەر دەبێت لە چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكان و ئەوەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.