ئەعرەجی: بەشداری باڵیۆزەكان لە سەردانەكەی چلەدا پەیامێكی خۆشەویستی و هاوسۆزییە

سیاسی
  • 18-09-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دووپاتی كردەوە كە بەشداری باڵیۆزەكان لە سەردانەكەی چلەدا پەیامێكی خۆشەویستی و هاوسۆزییە.
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : قاسم ئەلئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا، پۆڵا گانلی كرد و ئاماژەیان بەوەدا كە : ئەلعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا گفتوگۆی كردووە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەكەدا، هەروەها باسیان لە مەلەفی كەمپی ئەلهۆڵی سووریا كردووە، هەروەها باسیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
    ئەلئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا كە بەشداریكردنی باڵیۆزەكان لە سەردانی چلەدا بۆ كەربەلا نوێنەرایەتی پەیامێكی گرنگی خۆشەویستی و دڵنەوایی دەكات، هەروەها بەشداریكردنی گەلان لە بۆنە گەورەكانیاندا و دووپاتیكردەوە پەرۆشی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییە باش و هاوسەنگەكانی لەگەڵ هەمووان.