بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەكی پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی كە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : كازمی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك كۆماری جەزائیر و وەزیری داد و عەبدولڕەشید تەبون و وەفدی یاوەری كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : وەزیری میوان بانگهێشتی عەبدولمەدجید تەبونی سەرۆكی جەزائیری بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی گەیاندووە كە لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
كازمی دووپاتی كردەوە : پەرۆشی عێراق بۆ سەرخستنی لوتكەكە و بەشداریی چالاكانە لە كارەكانیدا، ئاواتی عێراقی دەربڕی كە ئەم لوتكەیە ڕۆڵێكی سەرەكی لە بەهێزكردنی ڕیزەكانی عەرەب و هەڵوێستی یەكگرتوو لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی، لە پێش هەموویانەوە دەبێت دۆزی فەلەستین.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ستایشی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و جەزائیر و خواستی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، جەختیشیكردەوە : ئاواتی عێراق بۆ بانگهێشتكردنی لیژنەی وەزاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بەمزوانە و بەهێزكردنی كاری دوو قۆڵی بۆ بەرژەوەندیی دوو گەلی برا.