دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەش لە باشووری سامەڕا

ئەمنی
  • 18-09-2022, 16:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی باشووری سامەرای ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێكی هاوبەشی سوپا و پۆلیسی فریاكەوتن، بە بەشداری لیوای 43ی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك كردوە بۆ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای حەزیِرا لە باشووری سامەرای بگەڕێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدایە كە بۆ پارێزراوی ڕێگاكانی زیارەتكارانی هەردوو ئیمام عەسكری (سڵاوی خوای گەورەیان لەسەر بێت) دامەزراون، بۆ بەردەوامبوونی هەوڵە ئەمنییەكان و ئۆپەراسیۆنەكان، هەروەها بۆ ڕێگریكردن لە هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی لەلایەن گروپە تیرۆریستەكانەوە بۆ بە ئامانجگرتنی زیارەتكاران.