هەولێرـINA
ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومهتی بهریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، دهگاته لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەم سەردانەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهرکرده و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فهرمییە دەبێت.