بەغدا - INA- زەید غالب
یاریزانەكانی تیر وكەوان بەردەوامن لە یەكەكانی مەشقكردنیان وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداریكردن لە دووەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی لە نێوان 2 بۆ 8ی تشرینی یەكەم لە شاری ئەلمەنستێری تونس.
ئەمڕۆ یەكشەممە راهێنەری هەڵبژاردەی تیروكەوانی عێراق عامر حەمید موتعیب لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند و گوتی : تیرهاوێژەكانمان لە هەفتەی چوار رۆژدا بەردەوامن لە یەكەكانی مەشق و راهێنانەكانیان بە مەبەستی گەیشتن بە باشترین ئامادەكاری پێش دەستپێكردن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی و ئاماژەی بەوەدا : كە سەرەڕای ئەوەی هەندێك سەختی ڕووبەڕووی یاریزانەكان بووە،بەڵام تیرهاوێژەكان ئارەزووی ئەوە دەكەن هەوڵێكی زۆر بدەن بۆ ئەوەی دەستكەوتێكی شایستەی ئەوان و یاری كەوان و تیر بەدەستبهێنن.
لای خۆیەوە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی تیر وكەوان فاتیمە سەعد بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) پشتڕاستی كردەوە : كە بڕیارە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی ئەرێنی بە پەیوەندیكردن لەگەڵ ئەو یەكە مەشقانەی كە دەیخەنە سەر ڕێگای ڕاست بۆ تەواوكردنی دەستكەوتەكانی لە هەموو ئاستەكاندا.
هاوكات یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی تیرو كەوان محەمەد محسین، بۆ (INA) ڕوونیكردەوە : كە تیپەكە ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی لەڕێگەی یەكەكانی ڕاهێنانی بەیانیان و ئێواران و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ڕاهێنەر و ئاماژە بەوە دەكات : كە فیدراسیۆنی یارییەكان هەوڵی زۆر دەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەربەستەكان بۆ یاریزانەكان بۆ ئەوەی ئەم بەشداریكردنە سەركەوتوو بێت و شایستەیی گرنگی دەرەوە بێت.