بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ستایشی بنكە جەماوەرییەكانی كرد.
سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە رایگەیاندووە : زۆر شانازی دەكەم كە خوای گەورە بە خۆشەویستی بنكە جەماوەریەكان بەرەكەتی پێبەخشیم و باشترینیان كردوون بە دیار و نیشانەكانی گوێڕایەڵی بۆ ئەوەی لە فەرمان و قەدەغەكردنەكان لانەدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : داواكارم لە خودای باڵادەست لە خۆشەویستی و خزمەتكردنیاندا سەقامگیرم بكات، و وامان لێبكات ئێمە و ئەوانیش بەڕێبازی باوك و باپیرە چاكەكاندا بڕۆین، بۆ ئاشتی و ئاشتەوای) و لە هەموو زیانێك بیانپارێزێت.