نەورۆز لە هەولێر كەمپێكی مەشق وراهێنان دەكاتەوە دوای ئەوەی نەتوانرا ڤیزای توركیا پێبدرێت

وەرزش
  • 18-09-2022, 13:27
  • +A -A

    هەولێر - INA- عروە عامر
    تیپی  تۆپی پێی یانەی نەورۆز وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق كەمپێكی مەشق و راهێنان لە شاری هەولێر دەكاتەوە بە ئامادەبوونی یاریزانی ناوخۆیی و پیشەگەر، مەشق و راهێنانەكانی چڕ دەكاتەوە، دوای ئەوەی بە هۆكارێكی نادیار نەتوانرا ڤیزای چوونە ناو خاكی توركیا وەربگرێت.
    راهێنەری یانەی نەورۆز وەلی كەریم لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند : تیپەكە لە بیست و سێی تەمموزی رابردووەوە زوو دەستی بە مەشق و راهێنان كردووە، دوای رۆیشتنی بەشێك لە یاریزانانی تیپەكە و ڕەزامەندی ئەوانی تر بەدیدی خۆی لە ڕوانگەی تەكنیكییەوە  تەنها هەشت یاریزان مانەوە لە ریزی یانەكە.
    كەریم ئاماژەی بەوەشكرد: دوای گرێبەستكردن لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانان و تەواوكردنی دۆسیەی پیشەیی تیپەكە پێویستی بە كاتێكی زۆر بوو بۆ جێبەجێكردنی ستافی تەكنیكی لەناو چوارگۆشەی سەوز دا و هاوئاهەنگی لە نێوانیاندا، ئێستاش گرنگی بە هەڵبژاردنی یاریزانەكان دەدرێت بۆ پێكهاتەی بنەڕەتی و شێوازەكانی جێبەجێكردنی پلانەكانی ڕاهێنەر.
    كەریم لە درێژەی قسەكانیدا وتی: پێویستە فیدراسیۆنی عێراق وادەیەك دیاری بكات بۆ دەستپێكردنی پێشبڕكێكانی خولی تۆپی پێ، بەو پێیەی هێشتا وادەی دەستپێكردنی خولەكە تەماوییە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئامادەكاری تیپەكان بەگشتی هەیە.