بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك بەرهەم ساڵح بانگهێشتنامەیەكی فەرمی پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی لە جەزائیر.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نێردەی كەسیی سەرۆك كۆماری جەزائیری عەبدولمەجید تەبون كرد لەلایەن وەزیری دادی جەزائیر حافز ئەلئەختام.
ئاماژەی بەوەشكرد : كە وەزیر سڵاو و پێزانینی سەرۆكی جەزائیری عەبدولمەدجید تەبۆنی گەیاند بە سەرۆك بەرهەم ساڵح، هەروەها بانگهێشتنامەیەكی فەرمی پێدا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی كە لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو لە جەزائیر ڕێكدەخرێت و ئاماژەی بەوەدا : كە ساڵح سڵاوی خۆی گەیاندووە و سوپاس بۆ سەرۆك عەبدولمەدجید تەبون و پشتڕاستی قبوڵكردنی بانگهێشتنامەكە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەكە، وپشتگیریكردن بە بەشداریكردنی چالاكانە تێیدا، هەروەها سەركەوتووكردنی بەو پێیەی كۆنفرانسێكی گرنگە بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و پێشخستنی كردەوەی هاوبەشی عەرەبی.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردنیان لە بوارە جیاجیاكان و هەماهەنگی هاوبەش بە شێوەیەك كرد كە بەرژەوەندی هاوبەش بەدی بهێنێت، هەروەك پرسە عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی خەمی هاوبەش تاوتوێ كران و جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش كرا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەی عەرەبی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد