كەش و هەوای عێراق.. باران بارین و تۆز و دابەزینی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا

ناوخۆ
  • 18-09-2022, 12:06
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتی راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی باران و زیادبوونی تۆز و دابەزینی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا كرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ده‌ڵێت: كە سبەینێ دووشەممە كەشوهەوای ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو و ئاماژە بەوە كراوە كە لە پارێزگاكانی بەغدا و كەربەلا، بابل، واست، كەركوك و موسڵ 43 پلەی سەدی تۆماردەكەن، پارێزگای سلێمانیش 38 پلەی سەدی تۆماردەكرێت.
    ڕوونیشی كردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبن لە ڕۆژی پێشوو.
    سه‌باره‌ت به‌ كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ لەگەڵ هەندێك هەور لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە هەمان كاتدا ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە هەندێك شوێن لە هەرێمی باكورەوە، هەروەها با لە باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت و سووك بۆ مامناوەند، خێرایی (10-20) كم/كاتژمێر، لە ڕۆژدا چالاكە بۆ (20-30) كم/كاتژمێر لە ناوچەی ناوەڕاست، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە هەندێك شوێن.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی باكور، هاوكات پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لە هەرێمی ناوەڕاست و چەند پلەیەك لە هەرێمی باكوور و لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە هەرێمی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و وردەكارییەكانی كەش و هەوای هەفتەی ئێستا دەخەینەڕوو: