نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، ئایگەیاند: لە ناوچەی نەهرەوانی خۆرئاوای موسڵ گۆرێكی بەكۆمەڵی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە. لای خۆیەوە نەقیب ئەحمەد عوبێدی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە روفاتی نزیكەی پەنجا تیرۆریستی تێدایە و خاوەنی رەگەزنامەی جۆراوجۆر بوون، وتیشی ئەو تیرۆریستانە بە هۆی هەڵهاتنیان لە گۆڕەپانی شەڕ لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی موسڵ، لەلایەن داعش خۆیانەوە بەكۆمەڵ گوللەباران كراون.