ههولێرـINA
ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکان کارا كرا.
دوێنێ شهممه ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گووتی "لە سبەینێوە سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت"، ئەمڕۆ بە فەرمی سیستەمەکە کارا کرا.
وهزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشدا، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارا دەبێت و وەزیری خوێندنی باڵا داوادەکات، قوتابیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.
قوتابیان بهرێگای ئهم لینكهوه دهتوانن فۆرمی زانكۆ و پهیمانگاكان پربكنهوه:
|https://www.regayzanko.com/main.php
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما