وه‌زاره‌تی كار ناوی ئەو كەسانەی راده‌گه‌ینێت كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 18-09-2022, 10:23
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگادارییەكی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ناوی ئەو كەسانە بڵاوكردەوە كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ناوی ئەو كەسانە رادەگەیەنێت كە وەجبەی هەشتەم دەیانگرێتەوە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی كار و پەیجەكانی سۆشیال میدیای پەسەندكراو و بە تایبەتی پەیجی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ك پەیجی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتییە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو ناوانەی كە لە ئێستادا لە هەندێك لاپەڕەی ساختە و (گروپ) بڵاوبوونەتەوە بێ بنەمان و داوای لە هەموو كەسێك كردووە نه‌وه‌كان لە سەرچاوە سەرەكییەكەیەوە وەربگرن.