بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رافیدەین ئەو توێژوچینانهی دیاریكرد كە قەرزی بازرگانی بچووك دەیانگرێتەوە لهگهڵ دیاركردنی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : قەرزی پڕۆژەی بچووك بڕی 25 ملیۆن دینارە، هەروەها ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە كە خاوەنی دوكان و وەرشە و پیشەی دیكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە تا 6 ساڵە و پێشكەشكردنیش لەڕێی لقەكانی بانكەوە دهبێت كە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكهی عێراق ههیه.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما