وەزارەتی پەروەردە : چەند پێشنازێکمان دەربارەی لەچاپدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن کردووە

ناوخۆ
  • 17-09-2022, 21:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA هندرین مکی
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە چەند پێشنیازێکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران پێشکەش کردووە بۆ لەچاپدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن.
    بریکاری وەزارەت عادل بسیسی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە نەبوونی بوودجە و بارودۆخە سیاسەکە کاریگەری هەبووە لەسەر لەچاپدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن.
    وتیشی کە وەزارەت لەبرەودایە بۆ لەچاپدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەوانەشە ئەنجومەنی وەزیران هەفتەی داهاتوو ڕەزامەندی دەرببڕێت.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەت نووسراوێکی فەرمی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە ناردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوچاپخانانەی کە پەرتووکەکانی خوێندنی تیادا لەچاپدەدەرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە هەفتەی داهاتوو پێشنازەکانمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت.