پارێزگاری هه‌ولێر: هەوڵدەدەین له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ین

ناوخۆ
  • 17-09-2022, 21:25
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2022.9.17، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند" هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ لافاوه‌كانی ساڵی رابردووی شاری هه‌ولێر زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هاوكاریكران له‌و كه‌مپینه‌ی راگه‌یه‌ندرابوو به‌ پاڵشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
    پارێزگاری هه‌ولێرلەچوارچێوەی کۆنفرانسی لافاوی هەولێر كه‌له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌دواداچوونی بۆ كرد وتی" هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كان به‌ كه‌رتی گشتی كه‌وت، وه‌كو تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان و داموده‌زگا گشتییه‌كانی دیكه‌، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم چاككرانه‌وه‌.
    سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ئومێد خۆشناو راگه‌یاندن" پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه‌ (ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هەوڵدەدەین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن.