بەغداد / INA
بریکاری وەزیری ناوخۆ فەریق اول احمد ابو ڕغیف ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە وتی کەچەند ئۆپەراسیۆنێکمان ئەنجام داوە بۆ دابینکردنی
ئەمنیەتی سەردانیکارانی چلە.
ئەبو ڕغیف لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێدەسکەوت وتی حوسەین سڵاوی خودای لێبێت مەشخەڵی ئازایەتی ودلێری بوو و چلەش قوتابخانەیەکەبۆ دروستکارانی ژیان.
وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکانمان کەلە بیابانی ڕوتبە و جرف سەخڕ و دەریاچەی حەمرین ئەنجامماندان هۆکارێک بوون بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی ئەم بۆنەیە.
هەروەها بریکاری وەزارەت ستایشی ئەو کۆششە خزمەتگوزاری و ئەمنیانەی کرد ئاراستەی سەردانیکاران کران کەئەمەش پەیامێکی گرنگ بوو بۆ جیهان.
جەختیشی کردەوە لەوەی کە دەزگا ئەمنیەکان
لەوانە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەت بەهەماهەنگی لەیەک ئاستدا کاریان کرد بۆ سەرخستنی لایەنی ئەمنی چلەکە کەزیاتر بۆ لایەنی هەواڵگری دەگەڕێتەوە.