عێراق و سوریا رێككەوتن بۆ یەكخستنی هەڵوێستەكان لەبارەی پشكی ئاو

ناوخۆ
  • 17-09-2022, 20:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عێراق و سوریا ڕۆژی شەممە، ڕێككەوتن لەسەر یەكخستنی هەڵوێستەكان سەبارەت دۆسیەی پشكی ئاو.
    وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە دیمەشق كۆتایی هات بە چالاكییەكانی كۆبوونەوەی دووقۆڵیی هاوبەشی عێراق و سوریا لەسەر دەستپێكردنی نۆیەمی بەرنامەی هایدرۆلۆجی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی و هاوتا سوریەكەی دكتۆر تەمام ڕەعد و ئامادەبوونی بریكاری تەكنیكی راسپێردراو بەدەسەڵاتەكانی وەزیری ژینگە جاسم عەبدولعەزیز ئەلفەلاحی و هەڵسورێنەری كاروباری عێراق لەدیمەشق یاسین شەریف.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كاری هاوبەشی كردەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامە خواستراوەكان و هاوئاهەنگیی هاوبەش، یەكخستنی هەڵوێستەكان بۆ بەدەستهێنانی مافە ئاوییەكانی هەردوو وڵات لەبەر ڕۆشنایی كەمی داهاتی ئاو و گۆڕانی كەش و هەوا بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی هەردوو وڵاتی ئاو دابین بكەن و خۆشگوزەرانیی گەلەكەیان مسۆگەر بكەن.
    ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكە كۆتایی هات بە ئیمزاكردنی رێكەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كە گرنگترین ڕاسپاردەكانی بریتی بوون لە جێبەجێكردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو، بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و تەكنەلۆجیای دەستبەرداربوون و زانست و توێژینەوەو ڕووبەرووبوونەوەی كاریگەرییە یەكجارەكییەكانی كەش و هەواو كەكۆبوونەوەی دووەمی بەرنامەكەش لەماوەی داهاتوودا لەبەغدای پایتەخت دەبێت .