بەغداد - INA
دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەمرۆ شەممە، سەركەوتنی پلانی خزمەتگوزاریی خۆی بۆ ڕێكخستنی جموجوڵی زیارەتكارانی چلە ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كاری كادرانی دەستەكە بەشدارییان لەپشتیوانی پلانی زیارەتكارانی چلە كرد و ئەنجامێكی بەرجەستەی بەدەستهێنا كە بووە هۆی گواستنەوەی سەدان هەزار زیارەتكار چ لەشارە پیرۆزەكانی حەزرەتی حوسێنیە و عەبباسیە یان بە پێچەوانەوە.
ئاشكراشیكرد: ئەو گوڕە گەورەیەی حوسەینی ئەمساڵ بووەتە تەحەدایەك بۆ دەستە و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لایەنگرەكان، هەرچۆنێك بێت پلانی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) سەركەوتوو بوو و زۆربەی سەردانكەران بەسەلامەتی و بەرەكەت گەڕانەوە.