بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، "دەستەی بەندەرە سنوورییەكان پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە یەکەم ڕۆژی موحەڕەمەوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار سەردانیکەری وەرگرتووە.
دەستەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە، رایگەیاندووە، "لیوا عومەر عەدنان وائلی، سەرۆکی دەستەی بەندەرەسنوورییەكان ، سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف کردووە، و لەلایەن حیکمەت ئەحمەد، عەمید ئیبراهیم جەواد کازم، بەڕێوەبەری فرۆكەخانەكە ، و سەرجەم بەرپرسانی بەشەکانی کارپێکردن پێشوازی لێکراوە”، ئاماژەی بەوەدا کە "سەردانەکە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە واقیعی کارەکانی فڕۆکەخانەکە و وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتی فڕۆکەخانە لە ڕۆژێکدا، کە130 گەشت وەردەگرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "کۆی گشتی ئەو سەردانکەرانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتوون لە موحەڕەم ١ و تا بیستەمین ڕۆژی سەفەر گەیشتوونەتە نزیکەی ٢٠٠ هەزار سەردانکەر بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەمین ساڵیادی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت". )، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆشتنەکان گەیشتە ١٣٠ هەزار کەس”.