بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ رێنمایی كرد كە هێزەكانی ئاسایش و سەرجەم یەكە پاڵپشتەكان تا كۆتایی مەراسیمی سەردانەكە بمێننەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتووە : ئەلغانمی رێنمایی كردووە كە هێزە ئەمنییەكان و سەرجەم یەكەكانی پاڵپشتی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لەو ئەركەدا بمێننەوە كە پێی سپێردراوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ڕێنماییە یەكەكانی ئاسایش لە پارێزگاكانی دەوراوپشت و پارێزگای كەربەلا دەگرێتەوە تا تەواوبوونی سەردانەكە.