پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی كلاسیكی خانزاد بۆ 44 یاریزان كرایەوە

وەرزش
  • 17-09-2022, 16:13
  • +A -A

    هەوڵێر - INA
    بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری وەرزشوانان و بەرپرسی وەرزشی و دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی لە یانەی خانزاد نێودەوڵەتی بۆ شەترەنج،پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی كلاسیكی بۆ 44 یاریزانی كوڕ و كچ كرایەوە.
    پاڵەوانیەتی كلاسیكی (16) ی خانزادی نێودەوڵەتی بەناوی (خولی بالەوانەكان ) بە بەشداری 44 یاریزانی كور و كجی خانزاد بە (7) راوند بە كاتی (75) خولەك و زیاد كردنی (30) چركە بو هەر جولەك كرایەوە.
    سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد دڵزار حەمە ساڵح تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندن و گوتی : ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ ئەكتیڤ بوون و خولی بەردەوامی یانەكەمانە بۆ سەرجەم یاریزانانی شەترەنج،سەبارەت بەناوی (خولی پاڵەوانان) دڵزار گوتی: لەبەر ئەوەی ناومان نا خولی پاڵەونان چونكە چەند یاریزانێكمان توانییان باشترین ئەنجام لە خولی عێراق بەدەست بێنن ودوای گەڕانەوەیان بە میدالی زێر و زیو و برونز،ئێمە ئەم خولەمان بەناوی ئەو پاڵەوانانە كرد،بۆیە شایستەن و دەكرێ لەگەڵ كردنەوەی خولەكە خەڵایشیان بكەین بۆ ئەو ماندووبوون وهیلاكییەی توانیان لە پاڵەوانیەتی عێراق بەدەستی بێنن.