بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەركانی سوپا بەشداری زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێلی سوپا لە گواستنەوەی سەردانكەران پشتڕاستكردەوە.
لیوا قەیس خەلەف ئەلمحەمەداوی جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان، لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هاتووە و رایگەیاند : چلەی سەردانی ئەمساڵ بێ وێنەیە، بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر زۆر لە سەردانكەران بەشداریان تێدا كرد وئاماژەیان بەوەدا : كە هەوڵەكانی پاڵەوانەكانی سوپای عێراق زۆر گەورەن بە هەموو جۆرەكانیەوە ( بەرگری ئاسمانی، فڕۆكەوانی سوپا، پۆلی كیمیایی، فیرقەی نۆیەم، پزیشكی، هێزی تایبەت، كەتیبەی سیخوڕی، نانخواردن، گواستنەوە" ، لیوای زرێپۆش، و ئەندازیاری سەربازی)، لە ژێر بەدواداچوون و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری و سەرۆكی ئەركانی سوپا.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێلی سەر بە سوپا بە كارێكی بەرچاو و ورد بەشدارییان لە گواستنەوەی سەردانكەران كردووە و جەختیشی كردەوە : كە لەژێر چاودێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە پیرۆزەكانی كەربەلای قارەمان شتەكان بە باشی دەڕوات.