بەغداد/ INA- نسار حاج
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەت، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند" یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری (12/31) سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت, بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک .
ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی ، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان ، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە،ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.