وائیلی: زیاتر لە سێ ملیۆن سەردانکەر لە دەروازە سنوورییەکانەوە ھاتون بۆ عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان

ناوخۆ
  • 17-09-2022, 14:10
  • +A -A

    نەجەف /INA - حەیدەر فەرمان 
    ئەمڕۆ شەممە"عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ، دووپاتیکردەوە کە زیاتر لە سێ ملیۆن سەردانکەر لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتە ناو عێراق، ئەوە جگە لەوانەی کە لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە ھاتون.
     وائیلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای نەجەف، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە رایگەیاند" ھیچ سەردانیکەرێک بەبێ ڤیزا نەھاتوە و سەرجەم سەردانکەران لە ژێر رێکاری یاسای و ئەمنی تێپەریوەن.  
     راشیگەیاند کە "زیاتر لە 3 ملیۆن سەردانکەر لەدەروازە فەرمیەکانەوە  هاتوونەتە ناو عێراقەوە، جگە لە هەرێمی کوردستان.
    ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە .