ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند ئەو پلانەی بۆ سەردانیکەران دانرابوو ،پیلانەکانی داعشی پووچەڵکردەوە

ئەمنی
  • 17-09-2022, 13:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند کە ئەو پلانەی بۆ چلەمین سەردانی کەرانداڕێژرابوو ، پیلانەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی پووچەڵ کردۆتەوە.
     لیوا "عەبدولئەمیر شەمەری"  جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەو پلانە داڕێژراوەی جێبەجێکرا، سەرجەم پیلانەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی پووچەڵ کردۆتەوە.
    "شەمەری"لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "هێزە ئەمنییەکان لەچوارچێوەی ھەوڵی هەواڵگری و ئەمنی هەموو چون و ھاتنێکی لە دەروازەکانی کەربەلای پیرۆزیان کۆنترۆڵکردوە. 
     "شەمەری" سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە هەوڵی و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانەکە.