بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم "سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی،داوای یەکریزی و یەک خستنی هەوڵەکان و گەیشتن بە خاڵی چارەسەری کرد.
"حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: “ بەشداری ساڵانەی ملیۆن کەس زۆر پەرەی ساندوە بە بۆنەی چلەی ئیمام "حسێن" (سەلامی خوای لەسەر بێت) کە ئەمەش نیعمەتێکی ئیلاهییە کە شایەنی ستایش و سوپاسە، و دەرفەتێکە بۆ ستایش بۆ ئەو هەوڵە گەورە و مەزنانەی خاوەن کاروانەکانی حوسێنی بە بەخشندەیی ئاسایی خۆیان داویانە و نەخشێنراون،ھەروەھا درەوشاوەترین وێنەی دڵسۆزیە لە ماوەی چەندین ڕۆژدا.
"حەکیم" سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و میدیاکانی لەروومالی راستەوخۆ کرد کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی سەردانی کەرانی ملیۆنی .
لەبەیاننامەکەدا ھاتوە لەبەر رۆشنایی ئەم بۆنە "حەکیم " داوای لە لایهنه سیاسیەکان دەکات کە ئەم یادە با دەرفەتێک بێت بۆ یەکخستنی ریزهكان و یهكخستنهوهی ههوڵهكان دانیشتن بۆ گهیشتن به خاڵی چارسەری کە له بهرژهوهندیی خهڵك و نیشتمان بێت بەمەبەستی تێپەراندنی ئەم دۆخە ، کە بۆتە ڕێگری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بە هاوڵاتیان بەھۆی دواکەوتن لە پێکھێنانی حکومەتەوە .