لیوا ڕەسووڵ: لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن ٢٠ ملیۆن كەس بەشداربوون كە ٥ ملیۆن كەسیان بیانی بوون

ئەمنی
  • 15-09-2022, 21:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان،لیوا یەحیا ڕەسووڵ، بەشداری زیاتر لە ٢٠ ملیۆن سەردانكەری ڕاگەیاند لە یادكردنەوەی چلەی ئیمام حسێن درودی خوای لەسەر بێت، لە كەربەلای پیرۆز ئەمساڵ.
    لیوا ڕەسووڵ لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "١٥ ملیۆن عێراقی و ٥ ملیۆن بیانی بەشدارییان لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێنیان كردووە ئەمساڵ لە كەربەلای پیرۆز".
    ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەی ئەمساڵ بە شێوەیەكی رێك و بێ كێشەی تا ئێستا بەرێوە دەچێت هەروەها یەكە ئەمنییە گەورەكانیش گەیشتنە كەربەلای پیرۆز بۆ ئەوەی مەراسیمەكە بەشێوەیەكی باش مسۆگەر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزە ئەمنییەكان لە كەربەلای پیرۆز ئامادە دەبن تا گەڕانەوەی زیارەتكاران، هەروەها هێز ئاسمانییەكانمان لە ئاسمانی شارەكە بەردەوام دەسوڕێنەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێردا بۆ ئاسایشكردنی شاری كەربەلا تا كۆتایی مەراسیمەكە.