بەسڕە...٢٣ تاونبار كە تۆمەتبارن بە تاوانبار جۆراوجۆر دەستگیركران

ئەمنی
  • 15-09-2022, 17:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی 23 داواکراوی راگەیاند، بەپێی بابەتی جۆراوجۆری تاوانکاری، لە بەسڕە
     وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "فەوجەکانی فریاکەوتنی پۆلیسی بەسرە توانیان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٣ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی ماددەی تاوانکاری جۆراوجۆر داواکراون".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نێو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە کوشتن، تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ کوشتن، تۆمەتبارن بە دزین، و دوو تۆمەتبار بە ساختەکاری، هەروەها دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلدا گیراوە بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ".