حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەشاری خانەقین دەستپێكرد

ئەمنی
  • 15-09-2022, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەشاری خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە راگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە "هێزێكی لیوای چواری حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختەی ئەمنی ئەنجامداوە بۆ گەڕان. پشكنین بە دوای پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە". "ئاماژە بەوە دەکات کە "ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بووە لە گەڕان بە چەند ناوچەیەک لە خانەقین، لەنێویاندا شەقامی خانەقین لە باکووری دەروازی چوونە ژوورەوەی قەزاکە و ناوچەكانی باشوور بەرەو پردی حەلوان.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "هێزەكە توانیویەتی رووبەرێك پاكبكاتەوە كە بە (5 كم2) مەزەندە دەكرێت"، ئاماژە بەوەشكراوە "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەدا دێت كە ئامانجیان رێگریكردنە لە رێگەی تیرۆریستان و پووچەڵكردنەوەی هەر پیلانێك یان هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)”.