بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لەگەڵ ئیلێنا ڕۆمانسكی، باڵیۆزی ئەمریكا، سەبارەت بە میكانیزمەكانی دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندی حیكمە لە راگەیندراویكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، "سەید حەكیم لەگەڵ ئێلینا ڕۆمانسكی،باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دوایین پێشهاتەكانی لە عێراق وكاروباری سیاسی ناوچەیی، میكانیزمەكانی دەرچوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا، و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا”. تاوتۆێكرد
سەیدحەكیم هەڵوێستی خۆی دووپاتكردەوە و داوای پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی كرد كە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغەكە و گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵك بۆ سیستەمی سیاسی هەبێت، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە پێویستی بە تیمێكی هاوسەنگ هەیە كە كار لەگەڵ ئەولەویەتەكان بكات، لە پێش هەموویان خزمەتگوزارییەكان و هەلی كار.
هەروەها داوای كرد، "بۆ گەڕاندنەوەی دامەزراوەكان بۆ ڕۆڵی سروشتی خۆیان لە یاسادانان و چاودێریكردندا، پێویستی پەسەندكردنی دیالۆگ بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونی هەموو هێزە سیاسییەكان، هەروەها بۆ هاوكێشەیەك كە هەمووان بگرێتەوە و بەشداریان بكات لە بڕیاردانی عێراقدا".
بەپێی راگەیندراوەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە "ناكرێت عێراق لە یەك نەتەوە، مەزهەب، یان هەر ڕەنگێكی سیاسی كورت بكرێتەوە".