وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێكردنی داواكاری بۆ خوێندنی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان راگەیاند

ناوخۆ
  • 15-09-2022, 14:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكردنی داواكاری بۆ خوێندنی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان راگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی وەزارەتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە "داواكاری بۆ خوێندنی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان دەستی پێكردووە".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "9/10/2022 وه‌ك واده‌ی كۆتایی هاتنی پێشكه‌شكردن به‌ كه‌ناڵی گشتی و راسته‌وخۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022 دیاری كراوه‌".