یاروڵڵا به‌دواداچوونی بۆ پلانه‌ ئه‌منییه‌كان دەكات‌ بۆ نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی‌ تیرۆریستانی داعش

ئەمنی
  • 15-09-2022, 12:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر یاروڵڵا، گەیشتە پارێزگای کەرکوک.
     پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی رایگەیاند ، "سەرۆک ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر یاروڵڵا، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای کەرکوک، بۆ سەردانكردنی یەکە ئەمنییەکان".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یارولڵڵا به‌دواداچوونی بۆ پلانه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ بۆ نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی چه‌ته‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركردووه‌".