بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ رێنمایی بۆ ئەو کەرتانەی بەشدارن لە پاراستنی ئەمنیەتی زیارەتی چلە دەرکرد.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە "زیاەرتی ملیونی جەماوەرە بەردەوامە لە سەردان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بۆ یادی چلە سەردانی مەزاری ئیمام حوسێن، درودی خوای لەسەر بێت دەكەن، لە چوارچێوەی كەشوهەوای ئەمنی توندو تۆڵدا و لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی لە ناوەوە شاری پیرۆزی کەربەلا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "وەزیری ناوخۆ زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ئەنجامدا بۆ نوێكردنەوەی پلانە كێشراوەكان و پێدانی رێنمایی لەكاتی خۆیدا بۆ سەرخستنی ئەم بۆنە پڕ لە خێرە".
وەزی ناوخۆ جەختی کردووەتەوە، کە "خزمەتی زیارەتكەران دەکرێت، و دەبێت هەوڵەکان لەم بوارەدا بەردەوام بن، هەروەها دەبێت کارەکان لە نێوان هەموو ئەو یەکە و بەش و دامەزراوانەدا هەماهەنگی بکرێت کە ئەم ئەرکەیان پێ سپێردراوە".
جەختیشی كردەوە، "پێویستی وایە سەركردەكانی میحوەرەكان لە لوتكەی یەكە ئەمنییەكانیاندا بن، هەروەها پەیوەندی بەردەوامی نێوان ئەو یەكانە چ لە ناوەوە بێت یان لە دەرەوەی پارێزگای كەربەلا".
غانمی زنجیرەیەک سەردانی پشکنینی لەناو کەرتی بەرپرسیارێتیدا ئەنجامدا، و کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاراستە کرد کە بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ دەبن، هەروەها پاڵنەرێک دەبەخشن بە کاری ئاسایش و خزمەتگوزاری.