بەغدا-INA
هه‌یسه‌م جبوری راوێژكاری ته‌كنیكی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرایكرد له كۆتایی ئه‌مساڵدا زیاده‌ی دارایی وڵات ده‌گاته 25 ترلیۆن دینار، به‌هۆی گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناریش، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان 10 هێنده به‌رزبوه‌ته‌وه.
جبوری له چاوپێكەوتنی بەرنامەی واجب الصراحە كە لە كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی پەخشكرا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت رایگه‌یاند، گه‌شه‌ی ئابوری عێراق ده‌رئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌زیادبون كردوه، به‌جۆرێك داهاتی زیاده‌ی وڵات تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته 25 ترلیۆن دینار. وتیشی، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به بێتوانایی و نه‌بونی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه، ناردنی پڕۆژه و یاساكانی بۆ په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی دواخستوه".
وتیشی، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت یاسایه‌كی فریاگوزاری په‌سه‌ند بكات، هاوشێوه‌ی ئاسایشی خۆراك، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت بودجه‌ی 2023 په‌سه‌ند بكرێت".
جبوری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ، "ساڵی رابردو 10 ترلیۆن دیناری عێراقیمان له داهاتی نا نه‌وتیدا به‌ده‌ستهێنا، به‌پێی چه‌ند خه‌مڵاندنێكیش داهاتی گومرگه‌كان چوار هێنده‌ی ئه‌و داهاته‌یه كه ئێستا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات".
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە كرد كە ، "نۆ ملیۆن كه‌س چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، واته تا یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار خێزان".
هەروەها جبوری باسی له‌وه‌كرد، "گۆڕانكاری له نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان 11 هێنده زیادیكردوه".