به‌غدا ـ INA
هاوپه‌یمانی ناتۆ دوێنی چوار شه‌ممه راگه‌یاند خوازیاره په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستیێك له‌قوناغی داهاتوودا هه‌بێت.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه پێشوازی له‌فه‌رمانده‌ی نێردراوی نوێی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌عێراق جیۆڤانی ئایانۆتشی كرد و حوسێن پیرۆز ئه‌م پۆسته نوێیه‌ی لێ‌كرد.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه له‌دیدارێكدا ئه‌ركه‌كانی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌عێراق باسكراوه كه‌مه‌شق و راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێش كێشكردنی رێنمای و راوێژی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ زیاتر ئاسانكردنی كار و ئه‌ركه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانی ھێزی پۆلیسی عێراقیش له‌خۆی بگرێت له‌خۆی ده‌گرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئایانۆتشی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد بۆ رۆڵی له‌زیاتر ئاسانكردنی كاری وبه‌رنامه‌ی نێرده‌ی ناتۆ و ئاماژه به‌گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقی كردووه هه‌م بۆ ناوچه‌كه وهه‌میش بۆ ناتۆ و دووپاتیكردۆته‌وه كه‌هاوپه‌یمانی ناتۆ خوازیاره په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ عێراق له‌قوناغی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێكی هه‌بێت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و ئه‌منی.
ئایانۆتشی ئاماژه به‌گرنگی كاركردنی هاوبه‌ش له‌رووبه‌ربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندی نێرده‌ی ناتۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق كردووه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی وه‌كو پێویست.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما