غازی بەسرە پلانی پشتگیریكردنی وێستگەكانی كارەبا ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 20:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمپانیای غازی بەسرە پلانێك بۆ پاڵپشتیكردنی وزە بۆ وێستگەكانی كارەبا ئاشكراكرد و هاوكات ئاماژەی بەپلانەكەی كرد بۆ بەرهەمهێنانی 1500 ملیۆن پێ گاز لەساڵەكانی داهاتوودا.
    جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی بەسرە مەرفە كازم ئەلئەسەدی ئەمرۆ چوارشەممە، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت: كۆمپانیای غازی بەسرە لە ئێستادا بڕێكی غازی خاو تا یەك هەزار ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشدا: كە بەرهەمهێنانی نزیكەی 5000 تۆنی ئێل پی جی كە بە شێوەیەكی سەرەكی دەخرێتە بازاڕی ناوخۆیی و زیادەكەی بۆ هەناردەكردن دەچێت.
    ڕونیكردەوە: لەسەدا 80ی ئەو بڕە غازە بۆ وزەی كارەبا دەروات، چونكە 800 ملیۆن پێ سێجا بۆ وزەی كارەبا دابین دەكرێت بۆ ئەوەی بیانگۆڕن بۆ وزەی كارەبا، ئاماژەی بەوەشدا: پلانەكانی بەرهەمهێنان لە گەڵ پڕۆژەكانی ژێر تەواوكاریدا ڕێكن و چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی ساڵانی داهاتوودا پڕۆژەكان وردە وردە تا 1500 ملیۆن پێ سێجا تەواو بكەن.
    وتیشی: ئەم بڕە دەبێتە دابینكردنێك بۆ تۆڕی نیشتمانی بۆ بەرهەمهێنانی گازی وشك و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایی پاك، پرۆژەی بەسرە (NGL) تاقیگەیەكە كە 400 ملیۆن پێ سێجا لەسەر دوو یەكە بەرهەم دەهێنێت، هەروەها 200 ملیۆن پێ سێجای ستانداردی وزە بۆ هەر یەكەیەك.
    جەختیشیكردەوە: پڕۆژەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی لە تەواوكردنی كارە میكانیكییەكان، بە ڕێژەی 78 لە سەدی تەواوبوون.
    ئەسەدی پێشبینیكرد: لە كۆتایی چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو پرۆسەی پێشەكی غاز دەست پێ بكات و پرۆژەكە لە ناوەڕاستی ساڵدا جێبەجێ بكات، وتیشی: ئەو كارمەندانە ئامادە دەكات كە لە كارگەكەدا كار دەكەن و ڕاهێنانیان دەكەن.