بەغداد - INA
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر بەردەوامی كاركردن بۆ جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك، هاوكات چارەنووسی گرێبەستەكان و كارمەندانی كرێی رۆژانەی لە یاساكە ئاشكراكرد.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران مستەفا ئەلگرعاوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گرنگترین ئەو فایلانەی كە لیژنەكە كاری لەسەر دەكەن فایلی جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراكە كە لە ڕێگەی سەردانەكانیەوە كۆبوونەوەی نێوان لیژنەكە و چەند وەزارەتێك ئەنجام دراوە كە بریتین لە وەزارەتەكانی بازرگانی و كارەبا و هەروەها میوانداری وەزارەتی دارایی.
جەختیشیكردەوە: كە میوانداریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامە لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك.
وتیشی: هەڵسەنگاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك سەبارەت بە وەزارەتەكان باشە، بەڵام ئەوەی كە بایەخ بە بەشە تایبەتەكان دەدات وەك كۆتایی هێنان بە گرێبەست و كارمەندانی كرێی رۆژانە و ئیدارییەكان تا ئێستا ئازار دەچێژن، چونكە ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ ئەو بەشانە بەس نین، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هیچ داتابەیسێكی تەواو لە وەزارەتەكاندا نییە كە دەبێتە هۆی دواكەوتنی ناردنی داتا و بەم شێوەیەش دەست پێكردنی تەرخانكردنی دارایی دوادەخات.