بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی داواكراوێكی كەیسی گەندەڵی لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا ڕاگەیاند، كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین هەڵاتووبوو.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەهەوڵێكی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانیی مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان یەكێك لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەن، كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی گەندەڵی و لەدادگای لێكۆڵینەوەی سەلاحەدین هەڵهاتوە.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بەپێی یاسا.