بەغداد - INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ ریستیان ڕیچارد ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی گروپی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرزكردنەوەی دۆسیەی ڕێكخراوی داعشی تیرۆریستی (UNITAD) دوا پێشهاتەكانی كاری تیمەكە و دۆسیەی درێژكردنەوەی ماوەكەی تاوتوێكرد.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی كاری تیمی نێودەوڵەتی لە عێراق و پرسی درێژكردنەوەی ڕاسپاردەكانی كرا و میكانیزمەكانی تاوتوێ كرد بۆ ئاسانكاریی ئەركەكەی بەپێی ڕاسپاردەكەی لەسەر بنەمای بڕیاری 2379ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی 2017، بەجۆرێك پشتیوانی لەتواناكانی لایەنە عێراق تایبەتمەندەكانی عێراق بكات لەبواری لێكۆڵینەوەو دیاریكردنی ئەو تاوانانەی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستییەوە ئەنجامیان داوە.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بەو ئەركانە كرد كە بۆ تیمی نێودەوڵەتی دانراون بۆ پشتگیریكردنی هەوڵەكانی ناوخۆ بۆ بەرپرسیاركردنی ڕێكخراوەكە.
بە وتەی سەحاف وەزیری دەرەوە ستایشی هەوڵەكانی ئەو تیمە نێودەوڵەتییەی كرد و تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەشێوەیەك كەهاوبەشی بكات بۆ ئاسانكاری و جێبەجێكردنی ئەركەكانی و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان بە ڕێزێكی تەواوەوە بۆ سەروەری عێراق و دەسەڵاتی دادوەری لەسەر ئەو تاوانانەی لە خاكەكەیدا ئەنجامیان داوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە تەئكیدیكردەوە: لە بەرامبەردا ڕیچارد ئاماژەی بەوەدا كە تیمی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە چڕكردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەكانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی پشتگیریكردنی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بۆ پرسی ڕێكخراوی تیرۆریستی، و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو لەپاراستنی بەڵگەو ئەرشیفكردن و هاوكات دەستخۆشی لەو هەوڵانەی وەزارەتی دەرەوەو دەزگا جیاجیاكانی عێراقی كردووە لە كارئاسانیكردن بۆ ئەركەكانی تیمی نێودەوڵەتی و سەرخستنی ئەركەكەی.