هەولێر.. کۆنگریەکى هاوبەش لەنێوان ڕۆژشنبیرانى هەرێمى کوردستان و عێراق سازدەکرێت

هەمەڕەنگ
  • 14-09-2022, 18:05
  • +A -A

    هەولێرـINA
     ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.14، لەدیوانى پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیکرد لەد.هند ئەلسامەرائى، سەرۆکى کۆڕبەندى ڕۆشنبیرى ئاشتیى عێراقى و شاندێکى یاوەرى.
    نووسنگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەدیدارێکدا، گفتوگۆ کرا لەبارەى چالاککردنى جموجۆڵى ڕۆشنبیرى نێوان سەرجەم پارێزگاکانى عێراق لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى.
    هەروەها پارێزگاری هەولێر تیشکی  خستۆتە سەر گەشەپێدانى پەیوەندییکان و لەیەکتر نزیکردنەوە ڕۆشنبیران لەچوارچێوەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆشنبیرى هاوبەش لەنێوان ڕۆژشنبیرانى هەرێمى کوردستان و عێراق کە لەئێستادا لەلایەن کۆڕبەندى ڕۆشنبیرى و ئاشتى عێراقى ئامادەکارى بۆدەکرێت لە هەولێرى پایتەخت ئەنجامبدرێت.

    لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کە ئومێد خۆشناو وێڕاى بەگەرمى پێشوازیکردن لە ئەنجامدانى ئەم کۆنگرەیە لەهەولێرى پایتەخت، ئامادەیی خۆشی نیشانداە بۆ پێشکەشکردنى هەموو پشتیوانی و هاوکاریى و ئاسانکارییەک بۆیان و هیوای خواست ئەو هەماهەنگى و هاوکارییەى لەنێوان ئەوان و ڕۆشنبیرانى هەرێمى کوردستانیش هەیە پەرەى زیاترى پێبدرێت.