نەزاهە بە تۆمەتی (3) جۆری سەرپێچی لە نەینەوا تۆمەتباران دەستگیردەكات

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 17:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند : چەند دۆسیەیەكی جیا كەپەیوەندیان بەدابەشكردن و خاوەندارێتی زەوی و كۆكردنەوەی دەرماڵەی بێ پسوولەو كەرەستەی پزیشكی بەسەرچووەوە هەیە، دەستیان بەسەردا گیراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: چوار پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی كۆكردنەوەی نایاسایی پارە و سەرپێچی و ماددە پزیشكییە بەسەرچووەكان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام داوە.
    ئاشكراشیكرد: تیمی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا كە چوونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی موسڵ، چاودێری ئەو نا ڕێك و پێكانەیان كرد كە لەگەڵ ڕێكارەكانی تەواوكردنی دابەشكردن و خاوەندارێتی زەوییەكانی نیشتەجێبووندا بوون، دوای تێپەڕاندنی ماوەی دیاریكراوی یاسایی بۆ تەرخانكردن.
    رونیشكردەوە: ئەم ڕێوشوێنانە پێشێلكردنی كۆنترۆڵی خاوەنداریكردنی پیلانی نیشتەجێبوون بوو بەپێی بڕیاری ژمارە 70ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران، كە مەرجی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناونوسین لە ماوەی یەك ساڵ تێپەڕنەبوو لە بەرواری پەسەندكردنی پارێزگار.
    راشیگەیاند: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، تیمی بەڕێوبەرایەتییەكە توانیان (5) كارمەندی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە نەینەوا دەستگیربكەن، جگە لەشەش تۆمەتبار، لەپەیوەندیدا بە كۆكردنەوەی بڕە پارەیەك لە ماتۆڕسواران بەبێ پسوڵەی فەرمی و پێشێلكردنی یاسا، لەگەڵا دەستبەسەرداگرتنی دەفتەرەكانی پسولەی ڕەسەنی بەتاڵ لە كۆمپانیای تۆمەتباردا.
    رونیشیكردەوە: تیمی بەڕێوبەرایەتییەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ سەنتەری پزیشكی پسپۆڕی ددان لە لای چەپی شاری موسڵ ئەنجامداوە و لە ساڵی 2019ەوە كەرەستە پزیشكییەكانی "پڕكردنەوەی ددان"یان دەستبەسەركردكە بەسەرچووە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو نەخۆشانەی كە چارەسەر دەكرێن و تێبینی ئەوەیان كرد كە بەڕێوەبەری سەنتەرەكە و ستافەكەی ئەو ماددانەیان بەكارهێناوە سەرەڕای ئەوەی زانیویانە كە ماوەكەیان بەسەرچووە و ئەو زیانەی كە بۆیان هەیە تووشی نەخۆشەكان ببێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: كۆنوسی دەستبەسەرداگرتنی ڕەسەن ڕێكخرابوون و لەگەڵ تۆمەتباران پێشكەشی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا كرا كە تایبەتە بە دۆسیەی نەزاهە كە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارانی داوە، بەپێی بڕگەكانی مادەی (331 و 339 و 340) لە یاسای سزادان.