هەولێرـINA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئابوورى و چالاكييه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت، پرسه‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه كه داعش له عێراق و سووريا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و بۆ له‌نابردنى تيرۆر، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به هاريكاريى و پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، بۆيه هيواى خواست په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
لەلایەن خۆیەوە وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى وڵاته‌كه‌يان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش، شاندى ميوان سه‌رساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كان و ئاوه‌دانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و خۆشحاڵيى خۆيان ده‌ربڕى كه دواى تێكشكاندنى تيرۆر، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان له دۆستايه‌تى و هاوبه‌شيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقيان بۆ ناوچه‌كه به‌گشتى به گرنگ زانى.
هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.