بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە فریاكەوتنی زیاتر لەپلانی زیارەتكارانی چلە كردەوە، و ئاماژەی بەوەدا كە هەماهەنگییەكی زۆر هەیە لەگەڵ خاوەن پرۆسەكان بۆ سەلامەتی خواردن و خواردنەوەكان.
وتەبێژی وەزارەت سەیف ئەلبەدر لەلێدوانێكیدا بۆ عێراقیە نیوز كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، دەڵێت: بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆك وەزیران و وەزیری تەندروستیەوە هەیە كە شەخسیانە لەڕێگەی ئامادەبوون لەسەر زەوی و ڕاوەستان لەسەر ئەو خزمەتانەی كە بەپێی پلانێك كە پێشتر ئامادەكراوە پێشكەش كراوە،
وتیشی: ستافی وەزارەت ئامادەن چ لە تەندروستی كەربەلا و چ لە هەموو دەزگا پشتیوانەكانی ئامبولانسەكان و كادرە تەندروستییەكان بەپێی پلانێكی باش، بە درێژایی هێڵەكانی زیارەتكاران دانراوە و مەفرەزەی پزیشكی گەرۆك هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی فریاكەوتنی تەندروستی جگە لە هەوڵی بەردەوامی هۆشیاری سەبارەت بە سەلامەتی خواردن و خواردنەوە و مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكانی فریاكەوتن.
راشیگەیاند: بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسی نەشتەرگەری و ژەهراویبون و هەر ڕووداوێك ئەگەر ڕووداوێكی هاتوچۆ بێت یان هێرشكردن، هەروەها ئامادەین مامەڵە لەگەڵ هەموو حاڵەتەكان بكەین.